پەرلەمان دەسەڵاتی دا بە وەزارەتی كارەبا بۆ زیادكردنی نرخ

پەرلەمانی كوردستان كۆمەڵێك دەسەڵاتی داوە بە وەزارەتی كارەبا بۆ زیادكردنی نرخ و دانانی پێوەری زیرەك.

وەزارەتەكە دەقی یاسای وەزارەتی كارەبای بڵاوكردووەتەوە كە كۆمەڵێك ده‌سه‌ڵاتی داوه بە‌ وه‌زاره‌تی كاره‌با بۆ زیادكردنی نرخی كارەبا‌ و هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌تدا.

بەپێی یاسا نوێیەكە كە لە ڕۆژی 18 ئایاری 2021 لە پەرلەمانی کوردستان هەموارکراوەتەوە، ئەرک و کاری بەشە جیاوازەکانی وەزارەتی کارەبا لە بەرهەمهێنان، گواستنەوە، دابەشکردن، کۆنترۆڵ و هاوبەشەکانی و ئامانجی یاساکە خراونەتەڕوو.

هەروەها پێکهاتەی وەزارەت و ئەرکەکانی بۆ پەرەپێدانی کارەبا و گەیاندنی بە هاوبەشانی لە یەکەی نیشتەجێبوون، بازرگانی، پیشەسازی، کشتوکاڵی و کەرتی گشتی، بەشێکی دیکەی یاساکە پێکدێنێت.

هه‌ربه‌پێی ناوه‌ڕۆكی یاساكه‌، پڕۆژه‌ی پێوه‌ری زیره‌ك جێگه‌ی كراوه‌ته‌وه ‌و له‌مه‌ودوا چێوه‌یه‌كی یاسایی ده‌بێت ‌و تێكه‌ڵاوكردنی كه‌رتی تایبه‌ت له‌ به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌بادا، بڕگه‌یه‌كی تری یاساكه‌یه‌، كە لەماوەی ڕابردوودا‌ پەرلەمانتاران و هاوڵاتییان ڕه‌خنه ‌و تێبینیان لەباره‌یه‌وه‌ هه‌بوو‌.

یاساكە دەسەڵاتی داوە بە وەزارەتی كارەبا بۆ زیادكردنی نرخ‌ و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌تدا.

بابەتی پێشتر

هەڵئاوسانی ئابوریی عێراق هەڵدەكشێت

بابەتی دواتر

یەكەم فڕۆكەی نەفەرهەڵگری ئێرانی لە فڕۆكەخانەی كابول نیشتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share