ئەنجومەنی جیهانیی زێڕ رایگەیاند، عێراق یەدەگی زێڕی بۆ 142.6 تۆن بەرزکردووەتەوە لە کاتێکدا لە پێشتتردا خاوەنی 130 تۆن یەدەگی زێڕ بوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی جیهانیی زێڕ خشتەی مانگی کانوونی دووەمی بڵاوکردەوە، ئاماژەی بەوەکردووە، عێراق قەبارەی یەدەگی زێڕی وڵاتەکەی بۆ 142.6 تۆن بەرزکردووەتەوە و پێگەی خۆی لە پلەی 30 جیهانییدا پاراستووە.
بە گوێرەی راپۆرتەکەی ئەنجومەنی زێڕی جیهانی لە ریزبەندی وڵاتانی عەرەبیدا، عێراق پلەی چوارمی گرتووە ئەوەش دوای سعودیە کە خاوەنی 323.1 تۆنە و لوبنان کە خاوەنی 286.8 تۆنە و جەزائیر کە خاوەنی 173.6 تۆنە لە کانزاکە.
لە ریزبەندی یەکەمی خشتەکەدا، ئەمریکا دێت بە 8133.5 تۆن و دوای ئەویش ئەڵمانیا بە 3352.6 تۆن و ئیتاڵیاش بە 2451.8 تۆن.
بەرزبوونەوەی قەبارەی یەدەگی زێڕی عێراق دوای ئەوە دێت، ساڵی رابردوو، عێراق ئاشکرای کرد کە 12.25 تۆن زێڕ دەکرێت.