لە بەغداد پزیشکێک کوژرا

ئەمڕۆ پزیشکێکی منداڵان لە شاری بەغداد لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە کوژرا.

وەزارەتی تەندروستیی عێراق بڵاویکردەوە، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ دکتۆر خالید زەهیر پزیشکی راوێژکاری نەخۆشییەکانی منداڵان، لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە کوژراوە.

ئاشکراشیکرد، لە ئێستادا لێکۆڵینەوەکان لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە دەستیپێکردووە بۆ زانینی هۆکاری پشتی رووداوەکە.

رووداوی کوشتنی ئەو پزیشکە لە شەقامی مەغریب لە رۆژهەڵاتی بەغداد روویداوە، کەمێک لەمەوبەر هێزە ئەمنییەکان کەسێکیان بە تۆمەتی تاوانەکە دەستگیرکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: بە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت زۆرێك لە كێشەكانی هەرێم و بەغداد چارەسەردەبن

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بۆ وردبینیكردن لە لیستی مووچەی مووچەخۆران پێشتر هەرێم ئامادەیی دەربڕیوە و دەشڵێت، “بە…
Total
0
Share