سەدر: سوپا دەتوانێت ڕێگریبكات لە ساختەکاریی هەڵبژاردن

ڕێبەری ڕەوتی سەدر ڕایدەگەیەنێت، سوپای عێراق هاوشێوەی پارێزگاریكردن لە ئاسایشی وڵات لە ڕۆژی دەنگداندا سندوقەكانی دەنگ دەپارێزن و دەتوانن ڕێگریبكەن لە ڕوودانی پێشێلکاریی و ساختەکاری.

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە تویتێكدا كە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویكردووەتەوە نوسیویەتی، “سوپای عێراق توانی شکۆی خۆی بەدەستبهێنێتەوە و هێزی خۆی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆخی ئاسایشی وڵات بسەپێنێت، لە ئێستاشدا هێزێکن دوور لە حزبایەتی و مەزهەبی و بونەتە جێگەی ڕەزامەندی هەمووان.”

سەدر لە تویتەكەیدا باسی ئەو لەمپەرانە دەكات كە لە هەڵبژاردن دێتە پێش سوپای عێراق و دەڵێت، پاراستنی سندوقەکانی دەنگدان لە هەڵبژاردنی مانگی داهاتوودا ئەركێكی سەخت دەبێت، “بەڵام دڵنیام دەتوانن ڕێگریبكەن لە ڕوودانی پێشێلکاريی و ساختەکاری لە ڕۆژی هەڵبژاردندا.”

بڕیارە 10ی تشرینی یەكەمی داهاتوو هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و 110 حزب و 22 هاوپەیمانی، ڕکابەری بەدەستهێنانی 329 كورسیی پەرلەمانی دەکەن، 24 ملیۆن و 927 هه‌زار و 29 کەسیش مافی دەنگدانیان هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستیی عێراق روونکردنەوە لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئیریس دەدات

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاشکرایدەکات، ڤایرۆسی ئیریس نەگەیشتووەتە عێراق بەڵام دوورنییە بگات. سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە…
Total
0
Share