ڕوونكردنەوەیەك لە حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە

حكومەتی هەرێم ڕوونكردنەوەیەك دەربارەی پابەندبوونی بە ڕێككەوتنی ئۆپیك پڵەس بڵاودەكاتەوە و دەڵێت، هیچ لارییەکی لە كەمكردنەوەی بەرهەم نییە.

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ی تشرینی یەكەم ڕایگەیاند، حكومەتی هەرێم پابەندی كەمكردنەوەی بەرهەمی نەوتی خاو بووە لەژێر ڕۆشنایی بڕیارەكانی ئۆپێك پڵەس (+OPEC) بەشێوەیەكی دادپەروەرانە و بەو بڕەی لە كێڵگەكان بەرهەم هێندراوە.

وتیشی، “حكومەتی هەرێمی كوردستان هیچ لارییەکی لە كەمكردنەوەی بەرهەم نیە بەپێی ڕێژەیەكی دادپەروەرانە كە لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ رێككەوتنی لەسەر بكرێت بەرانبەر ئەوە حكومەتی فیدراڵ بڕی شایستەی هەرێمی كوردستان دابینبكات لەو پارەیەی لە ئەنجامی ئەم كەمكردنەوەیە لەدەستی دەدات، بەپێچەوانەوە هەرێم ناتوانێت كاروباری خۆی بەڕێوەببات و ناشتوانێت خەرجیە سەرەكیەكانی خۆی دابینبكات لەسەرووی هەمووشیانەوە مووچەی فەرمانبەران”.

جوتیار عادل ئاماژەی بەوەشكردووە، بودجەی دابینكراو بۆ بەشێك لە قەرەبووی فەرمانبەران لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە لە 450 ملیار بۆ 320 ملیار دینار مانگانە كەم كرایەوە، ئەمە جگە لەدابەزینی ئاستی داهاتی غەیرە نەوتی بەهۆی كاریگەریەكانی پەتای كۆرۆنا (كوفید- 19) و نەناردنی بەشە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە بۆ مانگی پێنج و شەش و حەوتی 2020.

دوپاتیشیكردوەتەوە، ئەم بارودۆخە پێویست بەوە دەكات حكومەتی فیدراڵ ڕەچاوی قەیرانی سەختی دارایی هەرێمی كوردستان بكات كە لە شوباتی 2014ـەوە پێیدا تێدەپەڕێت.

لە 18ی نیسانی 2020 ڕێككەوتنێك لەنێوان حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێم كرا و لەو بارەیەوە وتەبێژی حكومەتی هەرێم دەڵێت، ئەم ڕێككەوتنە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕاگەیەندرا و هەردوولاش دووپاتیان کردەوە كە پێویستە ڕەچاوی دادپەروەری بكرێت لە دەستنیشانكردنی ڕێژەی كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە هەرێمی كوردستان و لەسەر بنەمای ڕێژەی كۆی بەرهەمی نەوتی خاوی عێراقەوە بێت و نەبێتە هۆكارێك بۆ زیانی زیاتری ماددی بۆ هەرێمی كوردستان.

بابەتی پێشتر

نەخۆشخانەیەكی دیكەی سلێمانی تایبەتكرا بە توشبووانی كۆرۆنا

بابەتی دواتر

دەست بە هەڵدانەوەی گۆڕێكی بەكۆمەڵ لە شەنگال دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارانی كەركوك بۆ یەكلاكردنەوەی بازنەكانی هەڵبژاردنی شارەكە كۆدەبنەوە

بۆ یەكلاكردنەوەی ژمارەی كورسییەكانی بازنەكانی هەڵبژاردن لە كەركوك بڕیارە سبەی پەرلەمانتارانی شارەكە كۆببنەوە، پەرلەمانتارێكی كوردیش دەڵێت، پێشنیارێكیان سەبارەت…
Total
0
Share