پنتاگۆن قەبارەی زیانەکانی لە عێراق و سوریا ئاشکراکرد

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ئاشکرایکرد، لە مانگی تشرینی دووەمی رابردووەوە لە ئەنجامی هێرشی گروپە چەکدارەکان بۆ سەر بنکە سەربازییەکانیان 146 کەس بوونەتە قوربانی.

پیت نگوین، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، لە 18 ی تشرینی دوومەوە تا ئێستا 146 ئەمریکی برینداربوون، سێ کەس کوژراون کە دووانیان بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە بووە، نۆ کەسیان برینەکانیان سەختە و 132 کەسیان برینەکانیان ئاساییە.

لە تشرینی دووەمەوە تا شەوی رابردوو 168 هێرش کراوەرە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا و ئوردن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی ئامادەبووان کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دواخرا

بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی ئامادەبووان کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ کاتێکی نادیار دواخرا. ئەمڕۆ شەممە بڕیاربوو یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی…
Total
0
Share