بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، ئەمڕۆ لەلایەن بەڕێوەبەرێتیی ئاسایشی چۆمانەوە، تێكۆشەر حسێن مامۆستا و چالاكوانی كۆمەڵی مەدەنی دەستگیركراوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، تێكۆشەر حسێن مامۆستا و چالاكوانی كۆمەڵی مەدەنی كە دانیشتووی ناحیەی قەسرێ لە دەڤەری باڵەكایەتییە، لەلایەن ئاسایشی چۆمانەوە دەستگیركراوە و تاوەكو ئێستا چارەنووسی نادیارە.
جێی ئاماژە بۆكردنە، تێكۆشەر حسێن كە یەكێكە لە مامۆستایانی ناڕازی و دوای دەستگیرکردنی لەلایەن بەڕێوەبەرێتیی ئاسایشی چۆمانەوە و تائێستا چارەنووسی نادیارە.