مزگەوتێکی 600 ساڵە لە هیندستان رووخێندرا

لە هەڵمەتێکیاندا حکومەتی هیندستان مزگەوتێکیان رووخاند کە تەمەنی نزیکەی 600 ساڵە و دەکەوێتە پایتەختی ئەو وڵاتەوە.

دەسەڵاتدارانی هیندستان رایانگەیاند، “لە هەڵمەتێکدا بەمەبەستی لابردنی زیادەڕەوییەکان و ئەو باڵەخانانەی بە شێوەیەکی نایاسایی دروستکراون، مزگەوتێکی سەدان ساڵە رووخێندرا”.

سەرپەرشتیارانی مزگەوتی ئاخونجی لە نیودەلهی دەڵێن، “تەمەنی ئەو مزگەوتە نزیکەی 600 ساڵە و شوێنی مانەوەی 22 خوێندکار بووە کە سەرقاڵی خوێندن بوون لە مزگەوتەکەدا”.

سەرپەرشتیارێکی مزگەوتەکە بەناوی محەمەد دەفار جەختیلەوە کردەوە، پێش ئەوەی مزگەوتەکە بڕوخێنن لە تاریکی شەودا، هیچ ئاگادارییەکی پێشوەختەیان پێنەگەیشتووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە هێڵێکی گواستنەوەی تایبەت بە سەردانکەرانی پەرستگایەکی نوێی هیندۆسییەکان بەناوی ئەیۆدیا کە لە شوێنی مزگەوتێک دروستکراوە هەفتەی رابردوو دەستیپێکرد.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی پەروەردە چەند داواكارییەكی خوێندكارانی قۆناغی 12ی ئامادەیی جێبەجێكرد

بابەتی دواتر

ئاسایشی چۆمان تێكۆشەر حسێن دەستگیردەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share