بە وێنە.. بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوە هاوڵاتییەك گیانیلەدەستدا

ڕووداوێكی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای دەربەندیخان – زەڕایەن ڕوویدا و بەهۆیەوە كەسێك گیانیلەدەستدا و كەسێكیش برینداربوو.

بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەسەر ڕێگای دەربەندیخان – زەڕایەن لە نزیك گوندی میرەدێ، ڕووداوێكی هاتوچۆ لە جۆری پێكدادان لەنێوان بارهەڵگرێك و ئۆتۆمبێلێكی پیك ئاب- دا ڕوویدا، بەهۆیەوە كەسێك گیانیلەدەستدا كە سەرنشینی بارهەڵگرەكە بوو، شۆفێری بارهەڵگرەكە برینداربوو.

بەشێكی زۆر لە ڕووداوەكانی هاتوچۆی نێوان دەربەندیخان و سلێمانی، لە نزیك گوندی میرەدێ ڕوودەدەن و هۆكارەكەشی هەڵكەوتەی جوگرافیی شوێنەكە و خراپیی شەقامەكەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب: هێزەکانمان درۆنێکی چـ.ـەکدارەکانی نزیک لە دیمەشقیان خستەخوارەوە

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب رایدەگەیەنێت، درۆنێکی هێزە چەکدارەکانی نزیک لە دیمەشق خراوەتەخوارەوە کە بۆمبی لەگەڵ خۆی هەڵگرتووە. ئاسایشی ناوخۆی…
Total
0
Share