ئاگادارییەك لە بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بۆ نۆرەگرتن و پێدانی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی (حجز الالكترونی) لە شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی بە دواوە و لە دوای كاتژمێر 9ی شەو دەستپێدەكات تاوەكو شوێنی (حجز) نامێنێت.

لە راگەیەندراوەكەی پاسپۆرتی سلێمانیدا هاتووە، نرخی تێچووی پاسپۆرت 91 هەزار دینارە، ئەگەر (حجز الاكترونی) هەبێت و خۆ ئەگەر حجزی ئەلیكترۆنی نەبێت پێویستە 100 هەزار دینار رسوومات زیادە بدەیت كە 91 هەزار دینار دینار تێچووی پاسپۆرتەكە و كۆی گشتی 191 هەزار دینار دەكات، بۆیە باشترە ( حجزی الالكترونی) بكرێت تاوەكو تەنها 91 دینار بدرێت.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەگەر هاوڵاتی چاوپێكەوتنی دوای كاتژمێر 12ی نیوەڕۆی هەبوو، دوو كاتژمێر پێشوەخت سەردان بكات، بەڵام چاوپێكەوتنی بەیانیان لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا پێویستە هاوڵاتی ئامادەبێت كە تەنها كار بە كارتی نیشتمانی و كارتی زانیاری دەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی لەگەڵ دەستورێکدایە بۆ هەرێم گەلپەسەند بێت و ڕای لایەنەکانی لەسەربێت

ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ شاندێکی پەرلەمانی بەریتانیا ڕایگەیاند، یەکێتی لەگەڵ دەستورێکدایە بۆ هەرێم، کە ڕای…
زیاتر ببینە

لەسەر راسپاردەی سودانی هەڵمەتی دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی هێرشی سەر کێڵگە نەوتییەکان دەستیپێکرد

لەسەر راسپاردەی محەمەد شیاع سودانی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق، لە بیابانەکانی سەڵاحەدین و نەینەوا هەڵمەتی دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی هێرشی…
Total
0
Share