سلێمانی.. دوو تۆمەتبار دەستگیر كران

پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایكردووە، دوو كەسیان دەستگیركردووە كە تۆمەتبارن بە برینداركردنی دوو هاوڵاتی.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمشەو 14ی شوبات، پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایكردووە، “ڕۆژی 10ی شوبات، لەناو بازاڕی دارەسوتاوەكە لە شاری سلێمانی لە شەڕێكدا دوو هاوڵاتی بە چەقۆ بریندار بوون و تۆمەتبارانی ڕوداوەكەش هەڵهاتن”.

پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستوەتەڕوو، “دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس بریندارانی ڕوداوەكە بۆ نەخۆشخانە گواسترانەوە و لێكۆڵینەوە بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتباران دەستیپێكرد” .

ئاماژەی بەوەشكردووە، “دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەراوە، لێكۆڵینەوەكان دەستپێكرد و توانرا لە ڕۆژی ئەمڕۆ تۆمەتباران (س.ن.ف)، لەدایكبووی ساڵی 1981 و (ز.ن.ف) لەدایكبووی ساڵی (1979) بدۆزرێنەوە و لە ئێستادا بەندن و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە “.

هەر ئێوارەی ئەمڕۆ پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، “دوای ئەوەی ڕوداوێكی تەقەكردن لە شاری سلێمانی لە نزیك فولكەی خانەقا ڕویدا، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی دەستبەجێ‌ گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكە و توانرا تەقەكەرەكە دەستگیربكرێت”.

بابەتی پێشتر

ئارسیناڵ 4-2 لیدز یونایتد

بابەتی دواتر

وێنە.. پەرستارێک دوای مردنی بە کۆرۆنا منداڵە کوڕەکەی لە سکیدا دەرهێندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share