لە هەولێر تەكسییەك دەستی بەسەرداگیرا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر دەستبەسەرداگرتنی تاکسییەکی راگەیاند کە بووەتە مەترسی بۆ ژیانی هاوڵاتییان.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، مەفرەزەکانمان دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلی ژمارە 2 ی کرێ / هەولێر داگرت، کە شوفێرەکەی لە شەقامەکانی شار نمایشی نایاسایی دەکرد و مەترسی دەخستە سەر گیانی خەڵک و شوفێرانی دیکە و سەر سیستمی هاتووچۆ و هانی گەنجان و شوفێرانی دیکەی دەدا کەوا نمایش بکەن و گرەو لەسەر پارە و ئۆتۆمبێل بکەن.

ئاشکراشیکرد، شۆفێرەکەی بەشێوەیەکی نایاسایی دەستکاری خەسڵەت و ئاکارەکانی ئۆتۆمبێلەکەی کردووە، بۆیە سکالای یاسایی لەسەر شوفێرەکە تۆمار کراوە، هەر شوفێرێکیش نمایش بکات و مەترسی بخاتە سەر شەقام و سیستمی هاتوچۆ و دەستکاری ئاکار و خەسڵەتەکانی ئۆتۆمبێلەکەی بکات بەشێوەیەکی نا یاسایی دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەزموونەکان ڕوونکردنەوە لەبارەی هاککردنی وێبسایتەکەیان دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکانی سەربە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی دەنگۆی هاککردنی وێبسایتی بەڕێوەبەرایەتییەکەیانەوە بڵاوکردەوە و ئەو…
Total
0
Share