هونەرمەندێكی دیكەی موزسیان كۆچی دواییكرد

ئیبراهیم نەقدیان-ی هونەرمەندی موزسیان کۆچی دواییکرد، ئەمەش دوای ئەوەی هەر ئەمڕۆ (توانا فەرەج)ی هونەرمەندی موزسیان كۆچی دواییكرد.

نەقدیان موزیکژەنێکی بەتوانای ئێرانە و نزیکەی 17 ساڵە لە سلێمانی کاری موزیک دەکات، جگە لەوەی وەك ئەكادیمییەك چەندین فێرخوازی پێگەیاندووە.

نەقدیان لە 1956/9/21 لە تاران لەدایكبووە، خێزاندارە و خاوەنی كوڕێكە.

هەر ئەمڕۆ توانا فەرەج-ی هونەرمەند و ژەنیاری ئامێرەكانی پیانۆ و كیبۆرد كۆچی دواییكرد، دوای ئەوەی چەند رۆژێك لەمەوبەر تووشی دۆخێكی دژواری تەندروستی بووە و لەئاكامیدا لە نەخۆشخانە هێڵدرایەوە.

بابەتی پێشتر

ئەمریکا رەزامەندی لەسەر پێدانی F-16 بە تورکیا و F-35 بە یۆنان دەربڕی

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: بارینی بەفر و باران بەردەوام دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share