کەسێک وەک گومانلێکراوی سێ رووداوی ئاگرکەوتنەوە دەدرێتە دادگا

بە تۆمەتی بەرپرسیاربوون لە سێ رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە سنووری قەزای دوکان کەسێک دەدرێتە دادگا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، “لە چەند رۆژی رابردوودا چوار حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە کاتی جیاوازدا لە سنووری قەزای دوکان روویان داوە، لە سنووری سەیرانگای دوکان رووداوێکی ئاگر و لە سنووری ناحیەکانی(خەلەکان و خدران و بنگرد) سێ حاڵەتی دیکەی ئاگر کەوتنەوە روویانداوە کە لەلایەن مەفرەزەکانی پۆلیسی دارستان و خەڵکی سنوری ناوچەکان و پۆلیسی ئاگرکوژێنەوە توانراوە کۆنتڕۆڵ بکرێن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئاگرەکان بوونەتە هۆی سووتانی نزیکەی هەزار و  306دۆنم زەوی پووش و پاوان و زەوی هاوڵاتییان و هەڵپڕوکاندنی نزیکەی 70 دار سنەوبەر”.

ئاشکراشیکرد، “هۆکاری ئاگرەکان جگە لە ئاگرەکەی سەیرانگای دوکان کە بەهۆی پاشماوەی ئاگری گەشتیارانەوە بووە، سیانەکەی دیکە گومان دەکرێت بە مەبەست بووبێت و گومان لێکراوێکیش دراوەتە دادگا و بەدواداچوونیش بەردەوامە”.

 

بابەتی پێشتر

عێراق 66ـەمین وڵاتی برسییە لە جیهاندا

بابەتی دواتر

یاسای بودجە لە وەقائیعی عێراقدا بڵاوکرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share