بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لە دەربەندیخان چەند کەسێک بوونە قوربانی

جێگری بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان بە تۆڕی میدیایی ئێستا راگەیاند، “بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لە نزیک گوندی بیرکێ چەند کەسێک بوونە قوربانی”.

پشتیوان عابد، جێگری بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان ئاماژەی بەوەکرد، “رووداوەکە لەسەر رێگای دەربەندیخان-زەڕایەن نزیک گوندی بیرکێ لە نێوان تەنکەرێک و ئۆتۆمبێلێکی پیکابێکیدا روویداوە”.

دەشڵێت، “لە رووداوەکەدا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و شەش کەسی دیکەش برینداربوون کە بارودۆخی تەندروستییان ناجێگیرە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئامارەكانی كۆرۆنا و ڤاكسینكردن لە هەرێم لە سەرەتاوە تا ئێستا ئاشكراكران

وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان سەرجەم ئامارەکانی پەیوەست بە کۆرۆنا لە ‏پشکنین، تووشبوون، گیانلەدەستدان، چاکبوونەوە و ڤاکسینکردنی بڵاوکردەوە، بەپێی…
Total
0
Share