ژمارەیەك ئۆتۆمبێل لە بەردەم تونێلی دەربەندیخان گڕیانگرت

ساتی پاش ڕووداوەكە

تانكەرێكی سووتەمەنی لە بەردەم تونێلی دەربەندیخان وەرگەڕا و گڕیگرت، بەڕێوەبەری هاتوچۆی قەزاكە دەڵێت، چەند ئۆتۆمبێلێكی دیكەش بەهۆیەوە سووتاون.

ڕێژەن بورهان بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، تانكەرەكە كە نەفتای تێدابووە دوای وەرگەڕانی ڕژاوە، دواتر گڕیگرتووە و تانكەرەكە تەقیوەتەوە.

وتیشی، “جگە لەو تانكەرە، تانكەرێكی دیكە و ژمارەیەك ئۆتۆمبێلیش سووتاون، دیارنییە قوربانی كەوتووەتەوە ‏یان نا”، بەڵام دواتر بۆ ئێستا ئاشكرایكرد، هیچ كەسێك بەهۆی ڕووداوەكەوە نەمردووە.

لای خۆیەوە ڕائید كارزان مەجید بڵاویكردەوە، ڕاستەوخۆ بە فەرمانی لیوا چەتۆ ساڵح بریکاری وەزارەتی ناوخۆ سەرجەم تیمەکانی بەرگریی شارستانیی سلێمانی و تیمی فڕۆکەوانیی سلێمانی نێردراون بۆ دەربەندیخان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە.

بەهۆی خراپی و دژواری ڕێگاكە و پابەندنەبوونی شۆفێران بە ڕێنماییەكانی هاتوچۆوە، ساڵانە چەندین ڕووداو لە نزیك تونێلی دەربەندیخان ڕوودەدەن.

بابەتی پێشتر

خواردنەوەی چاو قاوە لە كافتریاكان باجی چووە سەر

بابەتی دواتر

دوایین زانیاری لەبارەی كۆچبەرانی بیلاڕوسیاوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share