وەزارەتی کارەبا: تیمەکانمان ڕێگەیان نەدا کوژانەوەی گشتی ڕوبدات

وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند، ئێستا هەناردەکردنی غاز لەلایەن کۆمپانیای دانەگازەوە ئاسایی بووەتەوە و ڕێگە نەدراوە کوژانەوەی گشتی ڕوبدات.

وەزارەتی کارەبای هەرێم لە ڕونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، ” هاوبەشانی كارەبا ئاگادار دەكەینەوە كاتژمێر 5:00 ئەم ئێوارەیە گرفتە تەكنیكییەكەی داناگاز ئاسایی بووەوە، ئەمەش دوای ئەوەی هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتیەكان و وەزارەتی كارەبا هاوكاری تیمەكانی كۆمپانیای داناگاز بوون و پێكەوە توانییان چارەسەری ئەو گرفتە تەكنیكیە بكەن”.

لە ڕونکردنەوەکەدا هاتووە، ” وەزارەتی كارەبا ڕاستەوخۆ هەر لەكاتی كەوتنەوەی گرفتەكەدا لەرێگەی تیمەكانی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم و وێستگەكان رێگایان نەدا كوژانەوەی گشتی كارەبا رووبدات “

كاتژمێر 12:20ی ئەمڕۆ كوژانەوەی گشتی لەدانا گاز روویدا،  كە بەهۆیەوە توانای بەرهەمهێنانی كارەبا لەهەرێمی كوردستان كەمبووەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قەدەغەی هاتوچۆ ڕانەگەیەندرا.. بەستنی ماسك لە شوێنە گشتییەكان و دامەزراوەكان دەسەپێنرێت

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا هیچ بڕیارێک لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆی گشتی و سنوردار نەدرا، وتەبێژی حکومەتی…
Total
0
Share