كارگەكەی سامەرا ئامادەیە زیاتر لە 350 جۆر دەرمان بەرهەم بهێنێت

كارگەی دەرمانی سامەرا رایدەگەیەنێت، 135 دەرمان و پێداویستیی پزیشكی بەرهەمدەهێنێت و ئامادەیە بۆ بەرزكردنەوەی ژمارەیان بۆ 350 دەرمان.

عەبدولڕەحمان عەباس سامەرایی، بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای گشتیی پیشەسازیی دەرمان و پێداویستییە پزیشكییەكان لە سامەرا رایگەیاند، كۆمپانیاكەیان بە زیاتر لە 135 دەرمان پێداویستییەكانی وەزارەتی تەندروستی و بازاڕەكانی ناوخۆ پڕدەكاتەوە.

بەپێی وتەی سامەرایی، لەو بڕەی بەرهەمیدەهێنن زیاتر لە 73یان حەب-ە، بۆ نەخۆشییە جیاوازەكان، 28 جۆر مەلحەم، 20 جۆر شروب بۆ تەمەنە جیاوازەكان، 14 حەبی گولاج و پێداویستییە وشكەكانی تایبەت بە منداڵان و پاودەر لەخۆدەگرێت.

روونیشیكردەوە، كۆمپانیاكەیان دەتوانێت زیاتر لە 350 جۆر دەرمان و پێداویستیی پزیشكیی جۆراوجۆر بەرهەمبهێنێت.

بەپێی وتەی بەڕێوەبەرەكەی، سەرجەم بەرهەمەكانیان كوالێتییەكی باش و وردیان هەیە، كە بەپێی تایبەتمەندییە جیهانییەكان و رێنوێنییە ئەمریكی و بەریتانییەكان دروستدەكرێن. سەرەڕای لە پاكەتنان بەشێوەی گونجاو و هاوشێوەی دەرمانە هاوردەكراوەكان و، نرخی گونجاویان بە لەبەرچاوگرتنی داهاتی تاكی عێراقی.

بابەتی پێشتر

ئەدهەم بارزانی: شەوکەت حسکۆ لە زیندانی دەسەڵاتی هەولێر گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

وەفدێكی ئەنجومەنی نوێنەران سەردانی شوێنە بۆردومانكراوەكەی هەولێر دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share