کەمخەوی تووشی چیت دەکات؟ توێژینەوەیەک ئاشکرای کردووە

نەخەوتنی پێویست یەکێکە لەو کێشە باوانەی سەردەمی ئەمڕۆ، ئەو کەسانەی بەگوێرەی کاتژمێرە پێویستەکان ناخەون، دەبێت ئاگاداری دۆخی تەندروستییان بن و لە شەش کاتژمێر کەمتر لە 24 کاتژمێردا نەخەون.

توێژینەوەیەکی نوێ دەڵێت، “ئەو کەسانەی کەمتر لە شەش کاتژمێر دەخەون ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم زیاتر دەبێت.”

زانایان و توێژەران دوای کۆکردنەوەی داتاکان لە بەڕیتانیا بەو دەرئەنجامە گەیشتوون، پەیوەندییەکی پێچەوانە هەیە لەنێوان کەمخەوی و نەخۆشی شەکرە و هەر کەسێک کەم بخەوێت، ئەگەری تووشبوونی بە نەخۆشی شەکرە زیاددەکات.

ئەو کەسانەی لە شەوێکدا پێنج کاتژمێر دەخەون، مەترسییەکانی تووشبوونیان بە نەخۆشیی جۆری دووەمی شەکرە بە رێژەی 16٪ زیاددەکات، ئەوانەی لەوە کەمتر دەخەون 41٪ مەترسییەکان لەسەریان زیاترە.

زانایان ئاماژەیان بەوەشداوە، پەیڕەوکردنی خۆراکی تەندروست کاریگەرییەکانی خەوی کورت لەسەر مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە کەمدەکاتەوە.

لەبارەی کاتژمێرە گونجاوەکانی خەوتنەوە دەڵێن، “مرۆڤ دەبێت حەوت بۆ هەشت کاتژمێر بخەوێت لە شەودا و گرنگە کاتی خەوتنن لە پێش نیوەی شەو دەستپێبکات.”

بابەتی پێشتر

وتەبێژی حکومەت وردەکاریی سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق ئاشکرادەکات

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: لەسەرمانە بە چاوی رێزەوە سەیری پیشە و ئەرکی رۆژنامەگەری بکەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share