وەفدێكی ئەنجومەنی نوێنەران سەردانی شوێنە بۆردومانكراوەكەی هەولێر دەكات

وەفدێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی ئەو شوێنە دەكات كە دووشەممەی رابردوو كەوتە بەر هێرشی مووشەكی.

وەفدەكە لە جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و ژمارەیەک پەرلەمانتاری هەردوو لیژنەی ئاسایش و بەرگریی و لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێكدێت.

دووشەممەی رابردوو ماڵی پێشڕەو دزەیی سەرمایەدار لە هەولێر بە چەند مووشەكێك كرایە ئامانج و بەهۆیەوە چوار كەس گیانیان لەدەستدا و شەشی دیكەش برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شێروان دووبەردانی: هیچ كێشەیەك لە لیستی مووچە نەبوو و دواتر بە نووسراوێك ناردنی مووچە راگیرا

شێروان دووبەردانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەپێی بڕیای دادگای فیدراڵی، حكومەتی عێراق پابەندكراوە بە ناردنی مووچە، بەڵام…
Total
0
Share