ئایا ئەوانەی پێشتر تووشی کۆرۆنا بوون بەرگرییان دژی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن هەیە؟

زانایانی ئەفریقای باشوور هۆشداری دەدەن لەو بەرگرییە کەمەی کە کەسانی تووشبوو بە کۆرۆنا دوای چاکبوونەوەیان بۆیان دروستدەبێت و بەپێی توێژینەوەکان ناتوانێت ڕێگربێت لە تووشبوون بە گۆڕاوی ئۆمیکرۆن.

توێژینەوەیەکی نوێی زانایانی ئەفریقای باشوور دەریخستووە، مەترسیی تووشبوون بە ئۆمیکرۆن لە کەسێکدا کە تووشی ڤایرۆسی سارس-کۆڤ-2ی هۆکاری تووشبوون بە COVID-19 بووە و چاکبووەتەوە سێ جار زیاترە وەک لە مەترسیی دووبارە تووشبوونەوە بە COVYD-19.

ناوەندی ئەوروپی بۆ چاودێریکردن و ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییەکان ئاشکرایکردووە، “ئەگەری هەیە گۆڕاوی ئۆمیکرۆن ببێتە هۆی تووشبوونی زیاتر لە نیوەی هەموو ئەوانەی تائێستا تووشی سارس-کۆڤ-2 بوون لە یەکێتیی ئەوروپا تەنها لە چەند مانگێکی کەمی داهاتوودا”.

تووشبووی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن لەسەرجەم کیشوەرەکانی جیهان تۆمارکراوە، بەبێئەوەی تائێستا هیچ گیانلەدەستدانێک بەهۆیەوە تۆمارکرابێت.

زانایان لە بەشووری ئەفریقا لە مانگی تشرینی دووەمدا بەرزبوونەوەی خێرا و زۆری تووشبوون بە کۆرۆنایان ڕاگەیاند لەوکەسانەی کە پێشتر تووشی کۆرۆنا بوون.

توێژینەوەکەی زانایانی ئەفریقی باس لەوەدەکات کە تووشبوونی دووبارە بە گۆڕاوی ئۆمیکرۆن لەناو ئەوانەی پێشتر تووشی کۆرۆنا بوون سێ جار زیاترە وەک لە تووشبوونەوەیان بە COVID-19.

زانایان باسیان لە ژمارەی تووشبووان بە ئۆمیکرۆن لەوانەی پێشتر تووشی کۆرۆنا بوون نەکردووە، بەڵام پەیمانگای نیشتمانی بۆ نەخۆشییە کوشندەکان لە ئەفریقا دەڵێت، بەپێی ئەنجامی ئەو شیکارییانەی بۆ تووشبووانی کۆرۆنا لە مانگی تشرینی دووەمدا کردومانە سێ لەسەر چواری ئەوانەی تووشبوون لە جۆری جۆڕاوە نوێیەکە بوون.

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لەبارەی گۆراوی ئۆمیکرۆنەوە ئاشکرایکردووە، کە تووشبوون بە گۆڕاوەکە لەسەرتاسەری جیهاندا بەخێرایی بەرزدەبێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا زانیارییەکان سەبارەت بە گۆراوەکە کەمن، لەبارەی توانای بڵاوبوونەوە و ئاستی دەرکەوتنی نیشانە قورسەکان لە کەسی تووشبوودا و توانای تێپەڕاندنی ڤاکسینەکان.

بابەتی پێشتر

شەوی ڕابردوو هێزێکی زێرەڤانی هەڕەشەی ئازاردان و گرتنیان لە تیمێکی ئێستا کرد

بابەتی دواتر

حکومەتی هەرێم: بۆ ڕێگری لە هێرشەکانی داعش پێویستە عێراق کاری هاوبەشی زیاتر لەگەڵ پێشمەرگە بکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share