عادل ئیمام بەیەکجاری وازی لە کاری هونەری هێنا

ئەستێرەی دیاری کۆمیدیای عەرەبی و ناوێک لە لوتکەی هونەری درامای عەرەبیدا، دەستبەرداربوونی خۆی لە کاری هونەری بە یەکجاری راگەیاند، دوای ئەوەی تەمەنی گەیشتووەتە 83 ساڵ.

میدیا میسڕییەکان بڵاویانکردەوە، دوای ساڵانێکی دوور و درێژ لەسەر شاشەی تەلەفزیۆن و سینەماکان، عادل ئیمام دەستبەرداربوونی خۆی لە کاری هونەری راگەیاندووە، دواتریش کوڕەکەی کە ناوی رامییە هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە.

رامی کوڕی عادل ئیمام رایگەیاند باوکی بڕیاریداوە خۆی تەرخان بکات بۆ ژیانی خێزانی و چێژ لە کەشوهەوای خێزانی لەنێو منداڵ و نەوەکانیدا ببینێت.

ئاماژەی بەوەشکرد کە چێژ لە تەندروستییەکی باش وەردەگرێت و لەناو خێزان و خانەوادەی خۆیدا رۆژەکانی بەسەردەبات، 4 ساڵ بەسەر دوا دەرکەوتنی هونەری عادل ئیمامدا تێپەڕیوە، کاتێک زنجیرەی “ڤالێنتینۆ”ی پێشکەش کرد. دواتر لە گۆڕەپانی هونەری ون بوو، بەردەوام لە نێو دەنگۆی رەوشی تەندروستی و باسی پێشکەشکردنی بەرهەمی نوێ ناوی دەهات.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وێنە.. ڕوسیا بەناونیشانی “جوانی لەپشت جەنگەوە” پێشبڕکێی جوانترین کچە سەرباز ڕێکدەخات

ڕوسیا پێشبڕکێیەک بۆ جوانترین کچە سەربازەکانی وڵاتەکەی ڕێکدەخات بەناونیشانی “جوانی لەپشت جەنگەوە”، ئەوەش دوای دەستپێکردنی هێرش بۆسەر ئۆکرانیا.…
Total
0
Share