دەرهێنەرێکی ناسراوی ئێران لەلایەن دایک و باوکیەوە کوژرا و خرایە سەتڵی خۆڵەوە

بابەک خرمدین دەرهێنەری سینەمایی لە ئێران، دوای دۆزینەوەی تەرمەکەی لە سەتڵی خۆڵدا، دەرکەوتووە لەلایەن دایک و باوکیەوە کوژراوە.

ڕووداوەکە لە “ئیکباتان سیتی” لە شاری تاران ڕوویداوە، پێشتر وابڵاوکرایەوە، کە پیاوێکی کوژراو، کە ئاسەواری لێدان بە جەستەیەوە بووە، لەناو سەتڵی خۆڵدا دۆزراوەتەوە”.

ئەمڕۆ ١٧ی ئایار، محەمەد شەهریاری، سەرپەرشتیاری دادگای تاوانەکانی تاران، دوای پشتڕاستکردنەوەی تاوانەکە ڕایگەیاندووە، “دوای دڵنیابوونەوە لە کوژرانی بابەک خرمدین دەرهێنەری سینەمایی، دایک و باوکی دەستگیرکراون و پاشان دانیان بە تاوانەکەدا ناوە”.

بەپێی وتەی پۆلیس، باوکی بابەک باسی لەوەکردووە دژی ئەوەبووە کوڕەکەی بە تەنها بژی و هاوسەرگیری نەکات، ئەگەرچی تا ئێستا ڕوون نییە هۆکاری سەرەکیی کوشتنەکە بۆ ئەم ناڕەزایەتییەی دایک و باوکی بگەڕێتەوە.

بابەک خرمدین، کاری دەرهێنانی بۆ چەندین فیلم کردووە و لە ڕێوڕەسمی پەخشکردنی یەکێک لە فیلمەکانی بەناوی “سوێندخواردنێک بۆ یەشار”، باوکی بابەک قسەی بۆ خەڵکی کرد.

لە قسەکانیدا باوکی بابەک ڕایگەیاندبوو، ئەو لە شەڕی ئێران و عێراق بەشداریکردووە و دووجار لە نزیک سەنگەرەکانی ئەوان، چەکی کیمیایی بەکارهاتووە.

 

بابەتی پێشتر

هێرشی گروپە چەكدارەكان فڕۆكەكانی ئێف 16ی عێراق دەكەنە خەڕەكەشكاو

بابەتی دواتر

وادەی دابەشكردنی موچەی لیوا هاوبەشەكان ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share