ژمارەی ملیاردێرەکانی جیهان ئاشکراکران

بەپێی ئەو بەدواداچونانەی لەسەر ژمارەی بازرگان و دەوڵەمەندەکانی جیهان دەکرێن، سێ هەزار و 280 ملیاردێر هەن.

ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە، 91%ی ئەو ملیاردێرانە لە 20 وڵاتدا دەژین و 9%یان بەسەر وڵاتەکانی جیهاندا دابەشبوون کە زیاتر لە 200 وڵاتن.

چین و ئەمریکا بە تەنها 50%ی هەموو ملیاردێرەکانی جیهان پێکدەهێنن.

چین لە ژمارەی ملیاردێردا لە پلەی یەکەمدایە بەوپێیەی 814 ملیاردێری هەیە و ئەمریکاش پلەی دووەمی گرتووە بە 800 ملیاردێر، هندستانیش لە پلەی سێیەمدا دێت کە 271 ملیاردێری تێدایە.

لەنێو ئەو 20 وڵاتەی زۆرترین ملیاردێریان تێدایە، هیچ وڵاتێکی عەرەبی تێدانییە، وڵاتانی ئەوروپا بەسەر لیستەکەدا زاڵن لەگەڵ هەندێک وڵاتی ئەمریکای باکوور و باشوور و ئاسیا.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبەر هۆکارێکی مەترسیدار.. مێرسیدس ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێل لە بازاڕەکانی جیهان دەکشێنێتەوە

دەستەی گواستنەوە و گەیاندن لە ئەڵمانیا ڕایگەیاندووە، کۆمپانیای “مێرسیدس-بێنز” نزیکەی یەک ملیۆن ئۆتۆمبێل لە بازاڕە جیاجیاکانی جیهاندا دەکشێنێتەوە،…
Total
0
Share