ته‌رمى ئه‌كته‌رێكى به‌ناوبانگى كۆمیدیی ئه‌مریكى دۆزرایه‌وه‌ ‏

ته‌رمى ئه‌كته‌رێكى به‌ناوبانگى كۆمیدیى ئه‌مریكى له‌ ژوورێكى یەكێك لە هۆتێلەكان ‏دۆزرایه‌وه‌. ‏

ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌منیى ناوچه‌ى ئولاندۆ له‌ ویلایه‌تى فلۆریدا ئاشكرایانكرد، ئه‌مڕۆ ‏دووشه‌ممه‌ ته‌رمى بۆب ساگێت ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگى كۆمیدی، له‌ یه‌كێك له‌ ژووره‌كانى ‏هۆتێلێكى ناوچه‌كه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌. ‏

ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه‌، دواى ئاگاداركردنه‌وه‌ى هێزه ‌ئه‌منییه‌كان له‌بوونى ته‌رمی كه‌سێك ‏له‌ ژوورێكى هۆتێله‌كه‌دا، كاتێك چوونه‌ته‌ ژووره‌وه‌ بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و ئه‌كته‌ره‌یه‌، ‏به‌ڵام ئاسه‌وارى هیچ لێدان و ده‌ستدرێژىیەك، یان مادده‌ى هۆشبه‌رى لەسەر نەبووە. ‏

بۆب ساگێت ته‌مه‌نى 65 ساڵ بوو، به‌پێی توێتێكى پێشووى خۆی، ڕۆژى شه‌ممه‌ بۆ ‏به‌شدارییكردن له‌ ڕێوڕه‌سمى نمایشێكى كۆمیدی، هاتبووه‌ ئه‌و شارە. ‏

ساگێت بە ڕۆڵی سەرەكی له‌ فیلمى “‏Full House‏” زیاتر به‌ناوبانگ بوو.‏

بابەتی پێشتر

چۆن خۆمان لە ئازاری گەدە بپارێزین؟

بابەتی دواتر

پەروەردە ژمارەی مامۆستا و فەرمانبەرە ڤاكسینكراوەكان ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆك وەزیرانی نیوزلەندا ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەی هەڵدەوەشێنێتەوە

سەرۆك وەزیرانی نیوزلەندا دەڵێت، ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەی هەڵوەشاندووەتەوە بەهۆی كۆتوبەندە نوێیەكانی تایبەت بە بڵاوبوونەوەی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن لەنێو دانیشتوواندا. جاسیندا…