ئیلۆن مەسک بە کەسایەتیی ساڵ دەستنیشانكرا

ساڵانە گۆڤاری تایم كەسایەتیی ساڵ دیاریدەكات

ملیاردێری ئەمریکی ئیلۆن مەسک توانی نازناوی “کەسایەتیی ساڵ” کەلەلایەن گۆڤاری “تایم”ی ئەمریکییەوە دەستنیشاندەکرێت، بۆ ساڵی 2021 بباتەوە.

گۆڤاری “تایم” بڵاویکردەوە، “ئیلۆن مەسک خاوەنی کۆمپانیاکانی تێسلا و سپەیس ئێکس وەک کەسایەتیی ساڵ دەستنیشانکرا، بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندترین کەسی جیهانە، خاوەنی خانووی خۆی نییە، مانگی دەستکردی رەوانەی ئاسمان کردووە و دوایینیشیان بەهاوکاریی ناسا توانی موشەکێک ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان بکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەو تەنانەی بەرەو زەوی دێن، هەروەها دروستکردنی بێ سوتەمەنی لەتایبەتمەندییەکانی ئەو کەسایەتییە بوون”.

گۆڤارەکە دەڵێت، مەسک ئەو کەسەیە کە ئامانجیەتی هەسارەکەمان بپارێزێت لەهەر مەترسییەک “ئەو بلیمەت، لێهاتوو، خاوەن بیرۆکە و پیشەسازیی بێوێنەیە”.

ئاماژەی بۆئەوەکردووە، “ئەو ملیاردێرە لەبوارەکانی ڕۆبۆتەکان، وزەی خۆر، دراوە دیجیتاڵییەکان، چاندنەوەی مێشک چالاکیی مەزنی هەیە و سەرکردایەتیی شەقامی دارایی وۆڵ ستریت دەکات”.

بابەتی پێشتر

یەکێتیی ئەوروپا سزای بەسەر کۆمەڵەیەکی سەربازیی ڕوسیادا سەپاند

بابەتی دواتر

دایكێك و سێ منداڵی خەڵکی دەربەندیخان لە قوربانییانی بەلەمە نوقمبووەكەی فەرەنسان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەر هەڵبژاردەی ئەرجەنتین جامی جیهانی بباتەوە هاوسەری یاریزانەکان چی دەکەن؟

خۆشەویستی یەکێک لە یاریزانانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین رایگەیاند، گەر هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، سەرجەمیان تاتۆیەک لەسەر جەستەیان دەکوتن. خۆشەویستی…
Total
0
Share