وەزارەتی ناوخۆی عێراق هەڕەشەی لێپرسینەوە لەو کەسانە دەکات کە دوای بردنەوەی عێراق لە ژاپۆن، تەقەیان کردووە.
ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، پێویستە لایەنگران بەشێوەیەکی شارستانی ئاهەنگ بگێڕن و تەقە نەکەن.
وەزارەتەکە دەڵێت، “ئەو کەسانەی پابەند نابن و تەقە دەکەن لێپرسینەوەی یاساییان لەگەڵ دەکرێت”.
هەڵبژاردەی عێراق توانی لە گەڕی دووەمی جامی ئاسیای 2023 بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ژاپۆن بباتەوە و بگاتە قۆناغی 16.