باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق:کۆبوونەوەکەی لیژنەی باڵای هەماهەنگی یارمەتیدەر دەبێت بۆ باشترکردنی ژیانی عێراقییەکان

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای هەماهەنگی، رێککەوتن لەسەر فراوانکردنی چەند بوارێک کرا کە ژیانی عێراقییەکان باشتر دەکات.

ئالینا رۆمانۆڤسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ئاماژەی بەوەکرد، ”دووەمین کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای هەماهەنگیمان بەڕێوەچوو کە سەرەتایەکە بۆ هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی گرنگ لە هاوبەشیی هەمەلایەنەی ئەمریکا و عێراق”.

دەشڵێت، ”رێککەوتن لەسەر فراوانکردنی دەرفەتەکانی خوێندن، هاوکاریکردن لە بوارەکانی وزە و ئاو، وەبەرهێنانی بازرگانی، چاکسازی لە کەرتی تایبەت و بانکی لەگەڵ بەهێزکردنی دیموکراسیدا کرا، هاوبەشیمان لەم بوارانەدا یارمەتیدەر دەبێت بۆ باشترکردنی ژیانی عێراقییەکان”.

کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای هەماهەنگی ئەمریکا و عێراق لە واشنتۆن بە سەرۆکایەتیی ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و محەمەد تەمیم، جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڕێوەچوو کە جەخت لە هاوبەشی بەهێزی نێوان هەردوو وڵات کرایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نزار ئامێدی لەبارەی پۆستی سەرۆکوەزیران: جەخت لە پابەندبوون بە وادەی دەستووری دەکینەوە بۆ پێشکەشکردنی کاندیدی گەورەترین فراکسیۆن

سەرۆککۆماری عێراق ڕایدەگەیەنێت، بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران جەخت لە پێویستیی پابەندبوون بە وادەی دەستووری دەکەینەوە بۆ پێشکەشکردنی کاندیدی گەورەترین…
Total
0
Share