ئەفسەرێكی تێوەگلاوە بە دزینی 13 ملیار دینار سزادرا

دەستەی دەستپاكیی عێراق دەرچوونی سێ سزای زیندانیكردنی دەرهەق بە ئەفسەری یەكێك لە دەزگا ئەمنییەكان ڕاگەیاند، پاش ئیدانەكردنی بە گەندەڵی و بردنی زیاتر لە 13 ملیار دینار (زیاتر لە 9 ملیۆن دۆلار).

فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی دەستەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، دادگای تاوانی كەرخ سێ بڕیاری دەرهەق بە ئەفسەرێك بە پلەی عەمید لە دەزگای ڕیشەكێشكردنی تیرۆر بە ئامادەبوونی خۆی دەركردووە، بە زیندانیكردن بۆ ماوەی پێنج ساڵ و مانگێك بۆ هەر دۆسیەیەك.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، ئەفسەرەكە دەستیگرتووە بەسەر پارەی تایبەت بە دەرماڵەی مەترسیی كارمەندانی دەزگای ڕیشەكێشكردنی تیرۆر.

ئەو بڕە پارانەی بە بردنی تۆمەتباركراوە بریتییە لە 3.9 ملیار دینار لە ساڵی 2015، 5.8 ملیار دینار لە ساڵی 2016، لەكاتێكدا دەرماڵە دزراوەكانی ساڵی 2017 یەكسانە بە 3.6 ملیار دینار.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، “دادگا، دوای پێداچوونەوە بە بەڵگەکان و سەلماندنەكانی دۆسیەكە” گەیشتە ڕاستیی بەرپرسیارێتیی تۆمەتبار “بۆیە بڕیاریدا بە سزادانی… بە زیندانیکردن بۆ ماوەی پێنج ساڵ و مانگێک بۆ هەریەکەیان” و جێبەجێكردنی سزاكان یەك لەدوای یەك بەمەش كۆی گشتییان دەبێتە 15 ساڵ و سێ مانگ زیندانیكردن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆمەتبارانی هێرشکردنە سەر کونسوڵخانەی عێراق لە ئیستانبوڵ دەستگیرکران

رۆژنامەی سەباح-ی تورکیا هەواڵی دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی بڵاوکردەوە، کە ئێوارەی دوێنێ کونسوڵخانەی عێراقیان لە ئیستانبوڵ کردەئامانج. رۆژنامەکە لە…
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم: چاوەڕێی نووسراوی خەرجکردنی مووچەین

بەپێی زانیارییەکان، وەزارەتی دارایی هەرێم چاوەڕوانی نووسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشتە بۆ رادەستکردنی داهاتی نانەوتی. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی…
Total
0
Share