بۆ چوارەمین رۆژ گەڕان بەدوای تەرمی دایەنی منداڵەکەی پێشڕەو دزەیی بەردەوامە

بۆ چوارەمین رۆژی دوای هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر، گەران بۆ دۆزینەوەی تەرمی دایەنی منداڵەکەی پێشڕەو دزەیی بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ 19ی کانونی دووەمی 2024، بۆ چوارەمین رۆژ گەڕانیان بۆ دۆزینەوەی تەرمی دایەنی منداڵەکەی پێشڕەو دزەیی دەستپێکردووە.

مێشڵی میندۆزا، خانمێکی فلیپینییە لە ماڵی پێشڕەو دزەیی لە شاری هەولێر وەک دایەنی ژینای تەمەن 11 مانگ کاریکردووە، کە ئەو منداڵە لە هێرشە مووشەکییەکەدا گیانیلەدەستدا و تەرمەکەی لەژێر داروپەردووی خانووەکەدا دەرهێنرا.

شەوی 15لەسەر 16ی ئەم مانگە بە هێرشی مووشەکی ماڵی بازرگانیی کورد پێشڕەو دزەیی بە ئامانج گیرا، بەو هۆیەوە چوارکەس گیانیان لەدەستداو شەش کەسیش برینداربوون.

یەکێک لەوانەی گیانیلەدەستدا، دایەنی منداڵەکەی پێشڕەو دزەیی بوو، تاکو ئێستا تیمەکانی بەرگریی شارستانیی شارەکە توانیویانە پاسپۆرتەکەی بدۆزنەوە.

May be an image of 1 person

May be an image of 3 people and fire

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانییەوە

بابەتی دواتر

دوای سەرکەوتنی عێراق بەسەر ژاپۆندا، وەزارەتی ناوخۆی عێراق هۆشداری دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share