پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای قەدەغەكردنی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دەكات

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕۆژی پێنجشەممە كۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای قەدەغەكردنی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دەكات.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویكردەوە، ڕۆژی پێنجشەممە ئەنجومەنی نوێنەران كۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی یەكەم و دووەم بۆ پڕۆژەیاسای “ئاسایشی خۆراك” دەكات.

هەروەها لە بڕگەیەكی دیكەی دانیشتنەكەدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای قەدەغەكردنی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل “كیانی سەهیۆنی” دەكات.

دانیشتنەكەی ئەنجومەنی نوێنەران بڕیارە كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە ئەنجامبدرێت.

بابەتی پێشتر

چەند بڕیارێك تایبەت بە تاقیكردنەوەی وەزاریی پۆلی 12 دران

بابەتی دواتر

ڤان باستن بۆ تین هاگ: کە چوویتە یونایتد، ئەم یاریزانە بکڕە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share