لە سنووری شارەزوور سێ تۆمەتبار دەستگیرکران

لە سنووری ناحیەی وارماوا، سێ تۆمەتبار دەستگیرکران و دەستبەسەر چەند ئامێرێکی دۆزینەوەی شوێنەواردا گیرا.

لە راگەیاندراوێکی ئاسایشی شارەزووردا هاتووە، لەرۆژی 18ی کانوونی دووەمی 2024 لەدوای چاودێریکردن و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی ورد،  هێزەکانی ئاسایش لە سنووری ناحیەی (وارماوا) بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، توانیان سێ تۆمەتبار دەستگیربکەن و دەستبەسەر چەند ئامێرێکی دۆزینەوەی شوێنەواردا بگرن.

ئاماژە بەوەش دەکات، تۆمەتبارەکان بەنیازبوون ئەو ئامێرانە بۆ مەبەستی گەڕان و دۆزینەوە و دەرهێنانی پارچە شوێنەوارییەکان بەکاربهێنن.

بەپێی راگەیاندراوەکە، لە ئێستادا تۆمەتباران بەماددەی 24ی شوێنەوار راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای برینداربوونی دوو کەس.. هەر کارمەندێکی کارەبا جلی خۆپارێزی نەپۆشێت سزا دەدرێت

دوای ئەوەی دوو کارمەندی وەزارەتی کارەبا بەهۆی کارەباگرتنەوە دەستەکانیان لەدەستدان، وەزیری کارەبای هەرێم بڕیاریداوە، هەر کارمەندێک کەلوپەلی خۆپارێزی…
Total
0
Share