وتەبێژی حكومەتی هەرێم: بە درۆن هێرشكرایەسەر پیرمام

رێگای سەرەكی شارۆچكەی پیرمام لە هەولێر

وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، شەوی رابردوو بە دوو درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرشكرایەسەر بارەگایەكی هێزی پێشمەرگە لە پیرمام.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، كاتژمێر 11:45 خولەكی شەوی رابردوو 30ی كانونی یەكەم بە دوو درۆنی بۆمبرێژکراو هێرشکرایەسەر بارەگایەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سنووری پیرمام- هەولێر، کە خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبووە و تەنیا زیانی ماددی لێکەوتەوە.

وتیشی، “ئەم هێرشە تیرۆریستییە لەلایەن هێزێکی لە یاسا دەرچوو بە چاوساغی و هاوکاریی جاش و هاوکارەکانیان بۆ سەر بنکەیەکی هێزی پێشمەرگە مەترسیدار و شەڕ فرۆشتنە”.

هەورامانی لە راگەیەندراوێكدا ئەوەشدەخاتەڕوو، “ئێمە ئەو لایەنانە و حکومەتی فیدراڵ بە بەرپرس دەزانین بەرامبەر ئەم هێرشە ترسنۆکانەیە، چونکە ئەم گروپە لە یاسا دەرچووانە لەلایەن حکومەتی فیدراڵی بودجە و مووچەیان پێدەدرێت و چەکدار دەکرێن و بە بەرچاوی حکومەتی عێراقەوە هاتوچۆ دەکەن و چەک و موشەک و درۆن دەگوازنەوە و هێرشی تیرۆریستی دەکەنە سەر دامودەزگا فەرمی و سەربازییەکان”.

“لە کاتێکدا کە حکومەتی عێراق بێ دەنگ و بێ توانایە بەرامبەریان، بەڵام ئازایە لە بڕینی قوتی خەڵکی کوردستان و بە هەمان پارە ئەم گروپانە پارەدار دەکرێن” وەك ئەوەی لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەی وتەبێژی حكومەتدا هاتووە.

ئەوەش دەڵێت، چاوەڕوانی وەڵام و هەنگاوی کرداری لە سەرۆک وەزیرانی حکومەتی فیدراڵی دەکەین لە سزادانی ئەم گروپانە و، هەر وەڵامدانەوەیەکیش لە کات و ساتی گونجاودا بە مافی خۆمان دەزانین. داواش لە هەموو دۆست و لایەنەکان دەکەین کە لەو کردارە تیرۆریستییە بێدەنگ نەبن و پشتیوانمان بن بۆ هەر بەرپەرچدانەوەیەک کە بە گونجاوی بزانین.

بابەتی پێشتر

دەستكەوتی رۆژانەی بیل گەیتس 11 ملیۆن دۆلارە

بابەتی دواتر

پەیامێك لە مەكتەبی سیاسیی یەكێتی-یەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەكەی نوێنەران توركیای بە داگیركاری تۆمەتباركردووە، داوا دەكات لە ئەنجومەنی ئاسایش سكاڵا تۆماربكرێت

ئەو لیژنەیەی پەرلەمانی عێراق سەردانی ناوچە سنورییەكانی كرد، لە ڕاپۆرتەكەیدا هێرشەكانی توركیای بە داگیركارانە ناوبردووە، داوای كردووە حكومەت…
Total
0
Share