سۆران عومەر: کۆمەڵێک چاوچنۆک دەستیان بەسەر بەنزیندا گرتووە و ڕۆژانە گرانی دەکەن

 

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق باسی لەوەکرد، هەڕەشەیەکی مەترسیدار بۆ سەر ژینگە و تەندروستیی هەرێمی کوردستان لەئارادایە، ئەوەی مەترسیدارترە ئەوەیە ئێستا کاتژمێر 12:00ی شەو ڕێکدەکەون بۆئەوەی نرخی بەنزین 50 دینار بەرزبکەنەوە، چونکە دەڵێن خەڵک نوستووە.

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمەی ڕوودەدات کارەساتێکی گەورەیە و بێ حکومەتییە، چەند کەسێک شەوان ڕێکدەکەون نرخی بەنزین بەرزبکەنەوە، لەکاتێکدا بەشێک لەو بەنزینەی هەیە هەڵیدەگرن و دەڵێن، “بەنزین نییە ئەگەر گرانی نەکەین قەیرانی گەورەتر ڕوودەدات”.

سۆران عومەر وتی، “چەند کەسێک لە هەرێمی کوردستان نرخی بەنزین بەرزدەکەنەوە و یاری بە قوت و تەندروستیی خەڵک دەکەن”.

باسی لە نرخی بەنزین لە عێراق کرد و ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق بە یەک دۆلار و نیو لیترێک بەنزین دەکڕێت بە 650 هەزار دەیداتەوە بەخەڵک، ئەوەی ناوخۆش دەپاڵێوێت و بە 450 هەزار دەیدات بە خەڵک، لە عێراق ڕێگەنادرێت بەبیانووی گرانبوونی نرخی نەوت یەک دینار بۆ نرخی بەنزین و گاز زیادبکرێت.

باسی لەوەشکرد، حکومەتی هەرێم بەنزینی داوەتە دەست کۆمەڵێک “چاوچنۆک” کە ژەهر دەهێنن و قازانجی خەیاڵیشی لێدەکەن.

بەپێی وتەی سۆران عومەر، ئەو بەنزینە 690 دیناریەی کە نەماوە، ئێستا بە ڕێککەوتن شەوانە داخڵی هەرێمی کوردستان دەکرێت و بە هەزار و 200 دینار دەدرێت بە خەڵک.

سەبارەت بە چارەسەری گرانی بەنزین و گاز سۆران عومەر ڕایگەیاند، حکومەت ئەگەر ناتوانێت بۆ هەموو خەڵکی هەرزانی بکات با پاڵپشتی پاس و تەکسییەکان بکات و نرخەکەی بۆ هێڵە گشتییەکان کەمبکاتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاماری گەرمیان هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاماری گەرمیان، لەبارەی سەردانی بژمێرەکانەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی ئاماری گەرمیان، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییانی سنووری…
زیاتر ببینە

عەلی رەئووف: مامۆستایانی گرێبەست بێبەشكراون لە مووچە لە كاتێكدا لەسەر داهاتی ناوخۆیە

عەلی رەئووف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایدەگەیەنێت، مامۆستایانی گرێبەست بێبەشكراون لە مووچە لە كاتێكدا مووچەیان لەسەر داهاتی ناوخۆیە.…
Total
0
Share