بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێكی هاوخەمی بڵاودەكاتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی ‎سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ كۆچی دوایی (فریاد هیرانی) نووسەر، رۆژنامەنووس و پێشمەرگە پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، “كۆچی دوایی (فریاد هیرانی) نووسەر، رۆژنامەنووس و پێشمەرگە لەدڵەوە نیگەرانیكردین”.

دەقی پەیامەكە:-

كۆچی دوایی (فریاد هیرانی) نووسەر، رۆژنامەنووس و پێشمەرگە لە دڵەوە نیگەرانیكردین.

‎كاك فریاد هیرانی نووسەرێكی بەئەزموون و قەڵەمێكی بە هەڵوێست بوو، هەمیشە لە خزمەت نەتەوە و نیشتماندا بوو.

‎لە خوای گەورە داواكارم بە بەهەشتی بەرینی شادبكات و سەبووری بە بنەماڵە سەربەرزەكەی ببەخشێت.

دڵسۆزتان

‎بافڵ جەلال تاڵەبانی

‎سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share