پرسەی گشتی لە سلێمانی رادەگەیەنرێت

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، “هاوخەمیی خۆمان بۆ كارەساتەكەی ئەمشەوی گەڕەكی كازیوەی شاری سلێمانی دەردەبڕین و سبەینێ هەینی وەك ڕۆژی پرسەی گشتیی لە سنووری پارێزگاكەمان ڕادەگەیەنین”.

هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، “بە ناوی پارێزگای سلێمانییەوە هاوخەمیی خۆمان بۆ كارەساتەكەی ئەمشەوی گەڕەكی كازیوەی شاری سلێمانی دەردەبڕین، سبەینێ هەینی وەك ڕۆژی پرسەی گشتیی لە سنووری پارێزگاكەمان ڕادەگەیەنین، پرسە و پەژارەی خۆمان بۆ قوربانییەكان دەردەبڕین و هیوای چاكبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەكان دەخوازین”.
پارێزگاری سلێمانی دەڵێت، “سوپاسی سەرجەم هاوڵاتییانی شاری سلێمانی و دامودەزگا حكومییەكانی حكومەتی خۆجێی سلێمانی دەكەین كە بەو پەڕی دڵسۆزییەوە هاوكار و هەماهەنگبوون و سوپاسی هەموو ئەو بەڕێزانە دەكەین كە هاوخەمیی و پشتیوانیان بۆ پارێزگاكەمان دەربڕی”.

هاوكات ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، “بە داخەوە هەواڵی كارەساتی تەقینەوەی ماڵێك بەهۆی لێچوونی غازەوە لە گەڕەكی كازیوەی دووی شارەكەمان دڵتەنگی كردین و ئەم رووداوە خەمهێنەر و كۆستە گەورەیە دڵ و دەروونی تەواوی شارەكەمانی ماتەمگێڕكرد، وەكو قائیمقامیەتی سلێمانی و دەزگا پەیوەندیدارەكان خۆمان بە بەشێك لە كەس و كاری قوربانییەكان دەزانین و هەرچیمان پێبكرێت بۆ كەمكردنەوەی ئەو بارە قورسەی سەرشانیان و چارەسەری بریندارەكان دەیكەین”.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی سلێمانی: ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتە پێنج كەس

بابەتی دواتر

تەرمێكی دیكە لە ژێر داروپەردوی خانووە ڕووخاوەكە دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share