ئەمریكا هەڵوێستی خۆی لەبارەی كێشەكانی هەرێم و بەغدادەوە راگەیاند

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، داوا لە حكومەتی هەرێم حكومەتی عێراق دەكەن كە كێشەكانیان لەسەر بودجە چارەسەربكەن.

ماتیو میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەبارەی كێشەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق رایگەیاند، بەردەوامدەبن لە داواكردن لە حكومەتەكانی هەولێر و بەغداد بەوەی كێشەكانیان لەسەر بودجە بەشێوەیەك چارەسەر بكەن كە لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییانی عێراقدا بێت.

هاوكات هەر ئەمڕۆ، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، ” بەمەبەستی گفتوگۆ و ئەنجامدانی ژمارەیەك كۆبوونەوە لە بەغداد، سەرۆك وەزیران مەسرور بارزانی، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران و شاندێكی حكومەتی هەرێم سبەی سەردانی بەغداد دەكەن، هەرێمی كوردستان مەبەستییەتی لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵ بگاتە ئەنجام و خەڵكی هەرێمی كوردستان وەك سەرجەم ناوچەكانی دیكەی عێراق شایستە داراییەكانیان و لە نێویاندا مووچەیان پێبدرێت”.

بابەتی پێشتر

غەریب ئەحمەد: سەردانەكەی قوباد تاڵەبانی بۆ بەغداد فاكتەرێك دەبێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكان

بابەتی دواتر

بومەلەرزەیەک رۆژئاوای کوردستانی هەژاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زاره‌تى كاره‌با: كه‌می پێدانی كاره‌با هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ پێوه‌ری زیره‌كه‌وه‌ نییه

وه‌زاره‌تی كاره‌با هۆشداری له‌ ده‌ستكاریكردنی پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌با و گرتنه‌به‌ری ڕێكاری یاسایی دژ به‌ سه‌رپێچیكاران ده‌دات ده‌شڵێت، كه‌می…
Total
0
Share