بورجی ئیڤڵ کە هێمای شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسایە و یەکێکە لە شوێنە سەرنجڕاکێشەکانی جیهان کە گەشتیاران رووی تێدەکەن، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە لوتکەی وەرزی گەشتیاریدا، بەهۆی مانگرتنی کارمەندەکانییەوە، بە رووی سەردانکەراندا داخرا.
کارمەندانی بورجی ئیڤڵ بڕیاریاندا بۆ ماوەی یەک رۆژ مانبگرن، بەهۆی ئەوەی رێوەرەسمێک بۆ سەدەمین ساڵیادی کۆچی دوایی ئەندازیار گوستاڤ ئیڤڵ و لە لوتکەی وەرزی پشووەکانی کۆتایی ساڵدا رێکخرابوو.
لە ساڵی 2022 تاوەری ئیڤڵ پیشوازی لە نزیکەی 5.9 ملیۆن سەردانیکەر کردووە.
بورجی ئیڤڵ لە ساڵی 1889 بۆ پێشانگای جیهانیی پاریس دروستکراوە، هەر زوو بووە بە هێمای فەرەنسا و پایتەختەکەی.