چین سزای بەسەر 28 کەسایەتیی ئەمریکییدا سەپاند.. مایک پۆمپەیۆ لەناویاندایە

حکومەتی پەکین، ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی کانونی دووەم سەپاندنی سزای بەسەر 28 کەسایەتیی ئەمریکییدا سەپاند کە یەکێک لەوانەی ناویان هاتووە مایک پۆمپەیۆ، وەزیری پێشوویڤ دەرەوەی ئەمریکا و پیتەر ناڤار، ڕاوێژکاری بازرگانیی ترەمپ.

وەزارەتی دەرەوەی چین، لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەو کەسانە لە چەند ساڵی دواییدا هەستاون بە دەستوەردانی مەترسیدار لە کاروباری ناوخۆیی چین و لێدانی بەرژەوەندییەکانی کۆماری چین و گەلەکەی، بەبێئەوەی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو وڵاتی چین وئەمریکا لەبەرچاو بگرن.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، “چین بڕیاریدا بە سەپاندنی سزا بەسەر 28 کەسایەتییدا کە هەستاون بەمکارانە لە دژی چین”.

ئەو ناوانەی ڕاگەیەنراوەکە ئاماژەی پێداوە هەریەکە لە ماتیۆ پۆتینجەر، ڕاوێژکاری دۆناڵد ترەمپ بۆ ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا و مایک پۆمپەیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کابینەکەی ترەمپ و ئەلێکس عازار، وەزیری تەندروستی و پیتەر ناڤاری تێداهاتووە.

بابەتی پێشتر

باڵیۆزی تورکیا لە بەغداد کۆتایی بە ئەرکەکەی لە عێراق هات

بابەتی دواتر

وردەكاریی ڕوداوی خنكانی گەنجەكەی سیتەك بەهۆی غازی زۆپاوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share