کەشتییەکی ئەمریکی بەناوی فەلوجەی عێراقەوە ناونراوە

هێزی دەریایی ئەمریکا ئاشکرای کرد کە نوێترین کەشتی جەنگیی هێزی دەریایی ئەمریکا بە ناوی شاری “فەلوجە”ەوە ناونراوە، کە شایەتی خوێناویترین شەڕەکانی شەڕی عێراق بووە، کاتێک شەڕێکی توند لەنێوان هێزەکانی مارێنزی ئەمریکا و رێکخراوی ئەلقاعیدە روویدا.

کارلۆس دیل تۆرۆ وەزیری هێزی دەریایی ئەمریکا ڕایگەیاند، کەشتی جەنگیی “USS Fallujah” یادی ئەو شەڕە دەکاتەوە کە بە “شەڕی یەکەم و دووەمی فەلوجە” ناسراوە، ئەمەش بەپێی نەریتی ناونانی کەشتییە جەنگییەکان بە ناوی شەڕەکانی هێزی دەریایی ناودەنرێن.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێس، دێل تۆرۆ ئەمڕۆ سێشەممە لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردووە، “شانازییەکی گەورەیە بۆ یادکردنەوەی ئەو هاوبەشانەی هێزی دەریایی و سەرباز و هاوپەیمانان کە بەو شێوەیە بوێرانە شەڕیان کردووە و ئەوانەی لە کاتی شەڕەکانی فەلوجەدا گیانیان بەخشیو”.

چەکدارەکانی قاعیدە لە ساڵی 2004 دوو شەڕی خوێناوییان لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکا لە فەلوجە ئەنجامدا و لە ئەنجامدا زیاتر لە 100 ئەمریکی کوژران و زیاتر لە هەزار کەسیش برینداربوون.

یەکەم شەڕی فەلوجە بەهۆی زیادبوونی توندوتیژییەکانی شارەکە سەریهەڵدا لەوانە کوشتنی 5 سەربازی ئەمریکی، 4 بەڵێندەری ئەمنی کە لە کۆمپانیای بلاک واتەری ئەمریکی کاریان دەکرد، بەڵێندەرەکان کوژران و تەرمەکانیان سووتێنرا، 2 کەسیش لەسەر پردێک لە فەلوجە هەڵواسران، وێنەی کۆمەڵکوژی لە میدیاکان بڵاوکرایەوە.

سەبارەت بە شەڕی دووەمی فەللوجەش لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2004 ڕوویدا و هێرشێکی چڕ و پڕی ئاسمانی و زەمینی بوو کە لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە لەگەڵ هێزەکانی بەریتانیا و عێراق بۆ کۆنترۆڵکردنی شارەکە دەستیپێکرد، شەڕەکە بووە هۆی کوژرانی دەیان ئەمریکی و سەدان چەکداری ئەلقاعیدە.

بابەتی پێشتر

کەرکوک.. چەند کەسێک هەڵیانکوتایە سەر ماڵێک و ژنێکیان کوشت

بابەتی دواتر

تێسلا بارگاویكەرەوەی "وایەرلێس" دروستدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share