سەرۆکی کۆریای باکوور ئامادەکاری بۆ بەکارهێنانی مانگی دەستکرد دەکات

ئاژانسی هەواڵی ناوەندیی کۆریای باکوور بڵاویکردەوە، کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی وڵاتەکەیان، وێنەی شارەکانی کۆریای باشوور و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکای بینیوە کە لەلایەن مانگێکی دەستکردی سیخوڕی پیۆنگیانگەوە هەڵدرابوو.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە کردووە، “سەرۆکی کۆریای باکوور، سەردانی ناوەندی کۆنترۆڵکردنی تەکنەلۆژیای فڕۆکەوانی لە پیۆنگیانگ کردووە و پشکنینی بۆ پێشکەوتنی کارەکان سەبارەت بە ئامادەکارییەکان بۆ بەکارهێنانی مانگی دەستکردی سیخوڕی کردووەتەوە و سەیری ئەو وێنانەی کردووە کە لە 24ی ئەم مانگەدا گیراون”.

مانگە دەستکردەکە وێنەی ناوچەکانی مۆکپۆ، گونسان، پیۆنگتایک، ئۆسان و سیئۆلی گرتووە کە بنکە سەربازییەکانی کۆریای باشوور و ئەمریکای تێدایە، هاوکات وێنەکان لە کاتێکدا گیراون کە مانگە دەستکردەکە بەسەر نیمچە دوورگەکەدا تێپەڕیوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە کۆریای باکوور لە 21ی ئەم مانگەدا مانگێکی دەستکردی سیخوڕی سەربازیی ئاڕاستەی بۆشای ئاسمان کرد، پێشتریش پیۆنگیانگ ڕایگەیاند بوو یەکەم وێنەی لەو مانگە دەستکردە وەرگرتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا گەورەترین کەشتیی فڕۆکەهەڵگری رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد

رۆژنامەی نیویۆرک تایمز رایگەیاند، کەشتیی فڕۆکەهەڵگری جێڕاڵد فۆرد” و کەشتییە جـ.ـەنگییەکانی هاوەڵی بەرەو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێکەوتوون. کەشتیی ‘جێڕاڵد…
زیاتر ببینە

ئەمریکا و چوار وڵاتی ئەوروپی ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشیان لەبارەی هێرشەکانی سەر هەولێر بڵاوکردەوە

وەزیرانی دەرەوەی هەریەکە لە وڵاتانی ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و ئیتالیا لەبارەی هێرشەکانی سەر هەولێر ڕایانگەیاند پاڵپشتیی حکومەتی…
Total
0
Share