بڕیارێكی عێراق لە بارەی دۆلارەوە لە هەرێم جێبەجێدەكرێت

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم روونكردنەوە لەبارەی بڕیارێكی حكومەتی عێراق دەدات كە تایبەتە بە مامەڵەكردن لە ناوخۆ لە بری دۆلار بە دینار لە دوای سەری ساڵی نوێوە و دەشڵێت، “ئەگەر لە عێراق جێبەجێبكرێت هەرێمیش بڕیاردەدات كە جێبەجێیبكات و دواجار لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییاندایە”.

نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەگەر بڕیارەكەی حكومەتی عێراق جێبەجێبكرێت لەبری مامەڵەكردن بە دۆلار بە دینار بێت و دۆلار بە نرخی فەرمی بە بازرگانان دەدرێت و كاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی شمەك و كاڵاكان دەبێت.

وتیشی، “دوای سەری ساڵی نوێ لە عێراق ئەو بڕیارە جێبەجێدەكرێت و ناكرێت لە دەروازەیەك ئەو بڕیارە جێبەجێبكرێت و لە ناوچەیەكی دیكە جێبەجێنەكرێت بۆیە هەوڵدەدرێت هەرێمی كوردستانیش پێوەی پابەندبێت و هەر بڕیارێكیش لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییاندا بێت حكومەتی هەرێم جێبەجێیدەكات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیزا فەلەكەدین: كاری بانكە حكومییەكان سنووردارە و پێویستی بەو ژمارە زۆرەی فەرمانبەر نییە

لیزا فەلەكەدین ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەپێی ڕاپۆرتی سێیەمی دیوانی چاودێریی دارایی، میلاكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتيی…
Total
0
Share