نرخی نەوت لە بازاڕەكاندا بەر لە پشووی درێژی سەری ساڵ دابەزینی بەخۆیەوە بینی بەهۆی پێشبینییەكان لەبارەی زیادكردنی بەرهەمهێنان لەلایەن ئەنگۆلا دوای دەرچوونی لە ئۆپیك.
گرێبەستە دواخراوەكانی خامی برێنت 32 سەنت كە دەكاتە 0.4% دابەزی و گەیشتە 79.07 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، نرخی خامی تەكساسیش 33 سەنت یان 0.5% دابەزی و لە 73.56 دۆلاردا مامەڵەی پێوەكرا.
هەردوو جۆرە خامەكەی نەوت هەفتەكەیان بە بەرزبوونەوەی نزیكەی 3% تەواوكرد، دوای ئەوەی هەفتەی پێشووتر بەرزبوونەوەیان بە رێژەی كەمتر لە 1% چنییەوە.