سودانی گرتنەبەری هەنگاوێك بۆ كۆنتڕۆڵكردنی نرخی دۆلار رایدەگەیەنێت

سەرۆك وەزیرانی عێراق هۆكاری زیادبوونی نرخی دۆلار ئاشكرادەكات و گرتنەبەری هەنگاوێكیش بۆ كۆنتڕۆڵكردنی نرخەكەی رادەگەیەنێت.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، زیادبوونێكی روون لە نرخی دۆلاردا هەیە و هۆكارەكەش زیادبوونی خواستە لەسەر بانكی ناوەندی، جگە لە بوونی كۆمپانیای وەهمی و نرخی زیاد لە حەواڵەكردندا.

سودانی كردنەوەی دەروازەی فرۆشتنی دۆلاری لە بانكە حكومییەكاندا راگەیاند لەپێناو كۆنتڕۆڵكردنی نرخی ئاڵوگۆڕی دینار بە دۆلار.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەرزكردنەوەی نرخ لەلایەن كۆمپانیاكانەوە لەپێناو ناردنی دۆلاردایە بۆ دەرەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شوان کەلاری: رۆژی یەکشەممە بڕیار لەبارەی ناردنی مووچەوە دەدرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی مووچەی مانگی شەشەوە بڕیاردەدات. شوان…
Total
0
Share