بلومبێرگ: لە 50 ساڵی رابردوودا ئەم خولەی کۆنگرێسی ئەمریکا ناچالاکترینە

ئاژانسی بلومبێرگی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە کە کۆنگرێسی ئەمریکا کەمترین ژمارەی یاسای لە ساڵی 2023 لە دوای حەفتاکانی سەدەی رابردووەوە دەرکردووە.

ئاژانسەکە داتای ئینستیتیوتی بروکینگز و واشنتۆن پۆستی وەرگرتووە و ئاماژە بەوە دەکات، “تا ئێستا ئەم خولەی کۆنگرێس ناچالاکترینە و توانیویانە کەمتر لە 30 پڕۆژەیاسا تێبپەڕێنن کە ئەوەش کەمترینە لە دوای ساڵی 1973”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، “کۆمارییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران ریکۆردێکی نوێیان تۆمارکردووە سەبارەت بە ژمارەی ئەو پڕۆژە پێشنیارکراوانەی کە نەیانتوانیوە ژمارەی پێویستی دەنگەکانی تێدا بەدەستبهێنن”.

لەلایەکیترەوە ئاژانسی بلومبێرگی ئەمریکی جەختی لەوەکردووەتەوە کۆنگرێس توانیوویەتی لەمساڵدا خۆی لە کارەساتی گەورە بەدوور بگرێت.

بابەتی پێشتر

شەش خۆراكی نمونەیی كە دەتوانرێت بە گەدەی بەتاڵ بخورێن

بابەتی دواتر

نرخی نەوت بەر لە پشووی سەری ساڵ دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ماكرۆن ناوی پارتەكەی گۆڕی

ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆك كۆماری فەرەنسا ناوی پارتەكەی لە”كۆماری بەرەو پێش”ەوە بۆ “سەدەی هەستانەوە”گۆڕی. دوای شەش ساڵ لەدامەزراندنی پارتی…
Total
0
Share