سلێمانی.. مامۆستایان و فەرمانبەرانی بەهۆی پێنەدانی مووچەوە بایکۆتی دەوامیان کردووە

مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێژی کشتوکاڵی سلێمانی تائێستا مووچەی مانگی شوباتیان وەرنەگرتووە، ئەمڕۆ گردبوونەوەیان دەستپێکرد و 10 ڕۆژیشە بایکۆتی دەوامیانکردووە، هەروەها لەبەشێک لە خوێندگەکانیش مامۆستیان بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کرد.

لەوبارەیەوە یەکێک لە بەشداربووانی گردبوونەوەی مامۆستیانی کۆلێژی کشتوکاڵ بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “بەهۆی ئەوەی ئەو بڕە پارەیەی بۆ دابەشکردنی مووچە هاتووە دەبشی دابەشکردنی مووچەی سەرجەم کۆلێژ و بەشەکانی نەکردووە، لەبەر زۆریی ژمارەیە مامۆستایان و فەرمانبەران بۆیە تائێستا مووچەی مانگی دوومان پێنەدراوە لەکاتێکدا لە کۆتایی مانگی سێداین”.

ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانە، ماوەی 10 ڕۆژە بایکۆتی دەوامیان کردووە و نەچوونەتە سەر کارەکانیان بەڵام ئەمڕۆ دەستیان بە گردبوونەوەی ناڕەزایی کرد.

ئەوان جەختیانکردەوە کە داوای مافی خۆیان دەکەن و پێویستە بەدەمیانەوە بێن، چونکە ژمارەیەک کۆلێژی زانکۆی سلێمانی تائێستا مووچەیان وەرنەگرتووە.

هەروەها لە بەشێک لە خوێندنگەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی مامۆستایان بایکۆتی چوونەوە هۆڵەکانی خوێندنیان کرد و لە بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای ڕانیەش بۆ داواکردنی مووچەکانیان فەرمانبەران بایکۆتی دەوامیانکرد و گردبوونەوەیان ئەنجامدا، لە قەزای سەیدسادقیش خانەنشینان بەهۆی دابەشنەکردنی مووچەکانیان گردبوونەوەیان ئەنجامدا و شەقامی بەردەم بانکی قەزاکەیان داخست.

ئەمە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ بڕی 200 ملیار دینارەکەی بەغداد بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازار گەیشتە هەرێمی کوردستان، هەر ئەمڕۆ عەلی حەمە ساڵح سەرۆکی لیژنەی وزە و سامانەسروشتییەکانی هەرێمی کوردستان بە خستنەڕووی بڕی داهاتی فرۆشتنی نەوت ڕایەگەیاند، دەتوانرێت بەرلە ڕەمەزان مووچەیەک و بەرلە جەژنیش مووچەیەکی دیکە دابەشبکرێت.

بابەتی پێشتر

چەند چالاكییەك بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی شانۆ لە سلێمانی ئەنجامدەدرێت

بابەتی دواتر

بە ئەشکەنجە دانپێدانانیان پێکراوە‏<br> زیندانیانی شیلادزێ: یەكلانەكرێینەوە تا مردن لە مانگرتن بەردەوامدەبین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share