کۆی گشتیی بڕی بارانبارینی ئەمساڵ لە هەڵەبجە گەیشتە 145 ملم

لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە لەمساڵدا تا ئێستا 145 ملیمەتر باران باریوە و لە 24 کاتژمێری رابردووشدا 4.3 ملیمەتر باریوە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی هەڵەبجە بڕی بارانبارینی سنووری هەڵەبجەی لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “لە سنووری هەڵەبجە 4.3 ملیمەتر باران باریوە و لەمساڵدا کۆی گشتی گەیشتووەتە 145 ملیمەتر، ئەوەش لە کاتێکدایە کە کۆی گشتی ساڵی پار تا ئەم کاتانە 108.7 ملیمەتر بووە”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، “لە 24 کاتژمێری رابردوودا تەوێڵە زۆرترین بارانی تێدا باریوە کە 11.8 ملیمەترە و هەریەکە لە ناوچەکانی بیارە 6، سیروان 4.2 و خورماڵ 3.6 ملیمەتر بارانیان تێدا باریوە”.

بەپێی ئەو داتایانەی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە بڵاویکردووەتەوە بەشێوەیەکی گشتی بڕی بارانبارین لە ناوچەکانی تەوێڵە، بیارە، خورماڵ و سیروان بەراورد بە ساڵی پار زیادیکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانکۆی سلێمانی لەبارەی پێدانی بەشەناوخۆییەوە خوێندکاران ئاگاداردەکاتەوە

زانکۆی سلێمانی ئاگاداری ئەو خوێندکارانە دەکاتەوە کە دەیانەوێت بەشەناوخۆیی وەربگرن. زانکۆی سلێمانی لە راگەیەرندراوێکدا بڵاویکردەوە، خوێندکاران ئاگاداردەکەینەوە، کە…
Total
0
Share