دڵی پیاوان لە مەترسیدایە

توێژینەوەیەكی نوێی كەنەدی پەیوەندییەكی بەهێز لەنێوان فشاری كار و زیادبوونی مەترسیی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ ئاشكرادەكات.

توێژینەوەكە كە زانكۆی كیبیك-ی كەنەدی ئەنجامیداوە ئاماژە بە رۆڵی دۆخە دژوارەكان و كەمی كرێی كار لە پیاواندا دەكات لەسەر روودانی گرفتی جۆراوجۆر لە دڵدا.

توێژینەوەكە گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەش “فشاری كار زیاتر لە تەندروستیی مێشك، زیانی بۆسەر دڵ هەیە”.

روونیشیدەكاتەوە، لێكەوتەكانی كاری قورس، خستنەگەڕی هەوڵی زۆرتر لە كارە جۆربەجۆرەكاندا بەبێ پاداشت، دەبێتە گرفتی تەندروستی بۆ پیاو و كێشە بۆ دڵی كە مایەی هەڕەشەیە بۆسەر ژیانی.

توێژینەوەكە چەندین تەمەنی جیاوازی لە ئەركی جۆراوجۆردا گرتووەتەوە و دەڵێت، كرێكارانی نێرینە ئەوانەی هاوسەنگی لەنێوان هەوڵە بەگەرخراوەكانیان لەگەڵ مووچە و پاداشتەكەیاندا نییە، زیاتر بەڕێژەی نزیكەی 49% لە بەردەم ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ-دان، بەراورد بەو پیاوانەی لەژێر ئەو فشارانەدا نین.

فشاری كار بە یەكێك لە هۆكارە مەترسیدارەكان بۆسەر تەندروستیی دەروونی و جەستەیی دادەنرێت، پێشتر وەك هۆكارێكی خەمۆكی و دڵەڕاوكێ لە هەندێك كەسدا تۆماركراوە.

توێژەران هۆشداری دەدەن و دەڵێن، فشار لە ژینگەی كاردا بەتایبەت ئەگەر كارەكە لەڕووی كاتەوە ماوەیەكی زۆر بخایەنێت، لەگەڵیدا قەدرنەزانین و نەبوونی ستایش و كرێی كەم دەبێتەهۆی تووشبوون بە جەڵتەی مەترسیدار.

 

بابەتی پێشتر

سەندیکای کرێکاران ئاماری نۆ مانگی رابردووی گیانلەدەستدانی کرێکارانی بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

پێشانگای (رەنگ و ئەزموون) لە سلێمانی دەكرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share