هەرێمی كوردستان.. 25 توشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

چوار هەزار و 275 پشكنین ئەنجامدراوە

لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 435 توشبووی نوێی كۆرۆنا لە هەرێم تۆماركراوە و 25 توشبووش گیانیان لەدەستداوە، وەك ئەوەی وەزارەتی تەندروستی بڵاویكردووەتەوە.

وەزارەتەكە ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی تشرینی دووەم دەڵێت، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا چوار هەزار و 275 پشكنین ئەنجامدراوە و لەو ژمارەیە 435 توشبووی نوێ تۆماركراوە.

زۆرترین توشبوو لە پارێزگای هەولێر بووە بە 144 حاڵەت شارەكانی دیكەش بەمجۆرەیە، (دهۆك 135، سلێمانی 125، گەرمیان 25، هەڵەبجە 3 و ڕاپەڕین 3).

هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەكە 324 توشبوو چاكبوونەتەوە و لەو ماوەیەشدا 25 توشبوو گیانیان لەدەستداوە كە زۆرترینیان لە سلێمانی بووە بە 9 حاڵەت.

كۆی گشتی توشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم 94 هەزار و 856 كەسە كە لەو ژمارەیە 58 هەزار و 640 كەسیان چاكبوونەتەوە و 33 هەزار و 155 كەسیشیان لەژێر چارەسەردان و ژمارەی مردوانیش بە نەخۆشییەكە گەیشتووەتە سێ هەزار و 61 كەس.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەولێر.. ڕێوڕەسمی دیاریكردنی 122ـەمین پاتریاركی كڵێسای ڕۆژهەڵاتی ئاشوورییەكان بەڕێوەچوو

لە هەولێر ڕێوڕەسمی دیاریکردنی پاتریارکی نوێی كڵێسای ڕۆژهەڵاتی ئاشوورییەكان لە جیهاندا بەڕێوەچوو. لە ڕێوڕەسمەكەدا كە سەرۆكی هەرێمی كوردستان…
Total
0
Share