گۆڕاوێکی نوێی کۆرۆنا لە بەریتانیا.. زانایان چی لەبارەوە دەڵێن؟

گۆڕاوێکی نوێی کۆرۆنا لە بەریتانیا دەرکەوتووە، لەئێستادا زانایانی ڤایرۆسناسی دەڵێن، مایەی نیگەرانی نییە.

گۆڕاوە نوێیەکە ناوی (XE)ـە، گۆڕاوەکە تێکەڵەی هەردوو زنجیرەی BA.1 و BA.2ـە.

ئەم گۆڕاوە نوێیە کە لە تێکەڵبوونی دوو زنجیرەی دیکە دروستبووە بە “گۆڕاوی تێکچوو” ناودەبرێت.

ئاژانسی ئاسایشی تەندروستیی بەریتانیا ئاشکرایکردووە، تائێستا 637 تووشبوویان بەو گۆڕاوە نوێیە تۆمارکردووە.

هەڵسەنگاندنەکان وا پێشبینی دەکەن گۆڕاوە نوێیەکە توانای بڵاوبوونەوەی لە ئۆمیکرۆن کەمتربێت، بەڵام ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت، پێویستە لێکۆڵینەوەی زیاتری لەبارەوە بکرێت.

زانایانی بواری ڤایرۆسناسی دەڵێن، ئەو جۆرە گۆڕاوە دەتوانێت دەرکەوێت و ون ببێت بەپێی کات و شوێن.

جۆن براونشتاین پسپۆڕی نەخۆشییە گواستراوەکان دەڵێت، “تائێستا هیچ مەترسییەکی گەورەی نییە بۆسەر تەندروستیی گشتی”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، “ئەم جۆرە گۆڕاوانە بەبەردەوامی و دووبارە دەردەکەونەوە و ون دەبن، دەرکەوتنی (XE)یش پیشانمان دەدات گۆڕاوی دیکەی لەوجۆرە هەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چۆن کاریگەریی پاڵاوگە نەوتییەکان لەسەر زیادبوونی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان کەمدەکرێتەوە؟

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی ماڵپەڕی ئینۆڤەیت، تاوەکو پاڵاوگەکانی نەوت لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەوامبن لە پیسکردنی ژینگە، حاڵەتەکانی شێرپەنجە…
زیاتر ببینە

پزیشکەکە دەدەنە دادگا..تەندروستیی سلێمانی لەبارەی فرۆشتنی نەخۆشخانەی فێرکارییەوە هاتەدەنگ

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لەبارەی دەنگۆی پزیشکێک کە لە میدیاکان باسی لەوە کردووە نەخۆشخانەی فێرکاری لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەوە پشتگوێخراوە…
Total
0
Share